محه‌مه‌د ره‌ئوف: گوتاری هه‌ولێر بۆ به‌غدا ئه‌رێنی و هاوسه‌نگه
K24 – سلێمانی:
وه‌زیری پێشووتری پیشه‌سازی و بازرگانی هه‌رێمی كوردستان، "محه‌مه‌د ره‌ئوف" رایگه‌یاند، سیاسه‌ت و گوتاری هه‌رێمی كوردستان له ئێستادا به ئاراسته‌ی به‌غدا، گوتارێكی "هاوسه‌نگ و ئه‌رێنی و رێكوپێكه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (22ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2019)، له میانی به‌ڕێوه‌چوونی یه‌كه‌م پیشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كتێبی سلێمانی، "گوڵباخ به‌هرامی" بێژه‌ر و پێشكه‌شكاری كوردستان24، گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی سیاسی و وه‌زیری پێشووی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، "محه‌مه‌د ره‌ئوف" ئه‌نجامدا.
له گفتوگۆكه‌دا، "محه‌مه‌د ره‌ئوف"، كه یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی پێشووی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، باسی له‌و گوتاره سیاسییه كرد، كه هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، "نێچیرڤان بارزانی" و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، "مه‌سرور بارزانی" له دیداری "زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له دهۆك" خستیانه‌ڕوو.
له‌و باره‌یه‌وه گوتی: "ئه‌و گوتاره‌ی خراوه‌ته‌ڕوو، گوتارێكی هاوسه‌نگ، رێك‌وپێك، ئه‌رێنییه، نیه‌تی به‌شێك له چاره‌سه‌ره هه‌ڵگرتووه. هیچ كاره‌كته‌رێكیش له هه‌رێمی كوردستانه‌وه، یان له به‌غدا به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و گوتاره لێدوانی نه‌داوه و ئه‌م گوتاره‌ش جیاوازه له گوتاری رابردوو".
له باره‌ی ره‌وشی عێراق و خۆپیشاندانه‌كانه‌وه، "محه‌مه‌د ره‌ئوف"، رای وایه، "گه‌نده‌ڵی بووه به سیستم له عێراق و ته‌نیا له رووی داراییه‌وه نییه، به‌ڵكو له رووی ئیداریشه‌وه‌یه".
هه‌روه‌ها گوتی: "قه‌باره‌ی حكومه‌ت به ئه‌ندازه‌یه‌ك گه‌وره بووه، كه چیدیكه بواری بۆ ئه‌وه نه‌هێشتووه‌ته‌وه به‌شی پێویستی خه‌ڵك بودجه بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كان دابین بكرێن. ژێرخانی ئابووری عێراق به داتا نه‌كراوه و زۆربه‌ی داهات بۆ خه‌رجی حكومه‌ت ده‌ڕوات".