لە سنووری خانەقین 6 پۆلیسی عێراق کوژران

ھێرش كراوەتە سەر خاڵێكی پشكنین

K24 - گەرمیان

شەوی رابردوو لە ھێرشێكی چەكداری دا، لەنێوان خانەقین - مەندەلی، شەش پۆلیسی عێراق کوژران.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری کوردستان24 کەوتووە "سەرەتا لە ھێرشێكی چەكداری دا پۆلیسێك كوژراوە، دواتر دوو ئۆتۆمبێلی پۆلیس بەھانای ھێزەكانەوە چوونە و بۆمبێك بە ئۆتۆمبێلەکەیاندا تەقیوەتەوە، بەو ھۆیەوەش پێنچ پۆلیسی دیکە كوژراون".

سەرچاوەیەك لە ناوچەكە بە پەیامنێری كوردستان24ی راگەیاندووە: "ئەو شوێنەی ھێرشی كراوەتەسەر خاڵێکی پشکنینی پۆلیسە و دەکەوێتە دەروازەی مەندەلیەوە".