به فه‌رمی یانه‌ی زاخۆ بۆ خولی نایابی عێراق گه‌ڕایه‌وه
لە دوایین گەڕی قۆناخی کۆمەڵەکانی خولی پله‌یه‌كی عێراق، یانه‌ی زاخۆ به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام له برایه‌تی برده‌وه و به فه‌رمی بۆ خولی نایابی عێراق گه‌ڕایه‌وه.
ئەمڕۆ ئێوارە لەسه‌ر یاریگای کەرخ لە بەغدا، زاخۆ و برایەتی رووبەڕوو بوونه‌وه، تا خوله‌كه‌كانی كۆتایی هیچ لایه‌ك نه‌یانتوانی به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوون بشكێنن، پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات، زاخۆ دوو گۆڵی له‌سه‌ریه‌كی له رێگه‌ی محه‌مه‌د ناسڕ له خوله‌كه‌كانی 89 و 92 تۆمار كرد و به فه‌رمی بۆ خولی نایابی عێراق گه‌ڕایه‌وه.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا سناعه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك له كوفه‌ی برده‌وه و تا خوله‌كه‌كانی كۆتایی به‌ربژێری یه‌كه‌م بوو بۆ گه‌یشتن به خولی نایاب، به‌ڵام له دواساته‌كان سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی زاخۆ پێكه‌ن و خۆشی له سناعه كرده گریان.
زاخۆ بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ بە جیاوازیی گۆڵ لەگەڵ سناعه به پلەی یەکەمی کۆمەڵەكه‌ی هاوشانی قاسم بۆ خولی نایابی عێراق گه‌ڕانه‌وه، برایه‌تیش ئه‌مجاره خه‌ونی گه‌یشتنی به خولی نایابی عێراق نه‌هاته‌دی.