دوا 3 ساڵ له راگرتنی فیلمی "كراسێ تهنگ" بۆ یهكهم جار لهسهر شاشهی كهناڵێكی توركی نیشاندرا
K24- ههولێر:
دوای 3 ساڵ لە راگرتنی فیلمی "کراسێ تەنگ"ی سینەماکاری کوردی - جیهانیی هونەر سەلیم لە تورکیا ئازاد کرا و فیلمهكه بۆ یەکەم جار لە تەلەفزیۆنی سەتاری تورکی نیشاندرا.
ئەو هەنگاوە دوای دووبارە ئەنجامدانەوەی هەڵبژرادنی سەرۆکایەتی شارەوانی گەورەی ئیستانبۆل هات، کە تێیدا پاڵێوراوی بەرەی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا، ئهكرهم ئیمام ئۆغلو بۆ جاری دووهمیش بهرامبهر به بەربژێری پارتی فەرمانڕەوا "ئاكپارتی"، بینالی یڵدرم سەرکەوتنی بهدهستهێنا.
ئەو فیلمە رەخنە لە کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی دەگرێت، بەتایبەت بزاڤی ئیخوان موسلمین، کە لە 70 ساڵی رابردوو وەك بزاڤێکی ئۆپۆزسیۆنی ئیسلامی و لە 20 سالی رابردووشدا وەك دەسەڵات لە تورکیا کاریگەری زۆری لەسەر ئەو کۆمەڵگایە هەبووە.
فیلمی کراسێ تەنگ لە ساڵی 2015 لە شاری ئەستەنبۆڵ و دەوروبەری وێنەی گیراوە و ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندانی بەناوبانگی تورکی بەشداریان تێدا کردوە.
فیلمەکە بەرهەمی هاوبەشی کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی سینەمایی فەڕەنسا و کۆمپانیایەکی وەبەرهێنانی سینەمایی تورکیایە.
دوای فیلمی کراسێ تەنگ، هونەر سەلیم فیلمێکی دیکەی لە وڵاتی تورکیا بە ناوی "کێ خاتوو وێسلی کوشت؟" دروست کردوە، کە بەرهەمێکی فەڕەنسیە و لە سینەماکانی وڵاتی فەڕەنسا، بەلجیکا و سویسڕا لە کۆتایی ساڵی رابردوو لە یەك کاتدا نمایش کرا، بڕیاریشە ئەو هاوینە لە وڵاتی ژاپۆن و چەند وڵاتێکی دیکە لە سینەماکاندا نمایش بکرێت.
هونەر سەلیم ئێستاش خەریکی ئامادەکاریە بۆ دروست کردنی فیلمێکی دیکەی سینەمایی لە کوردستان، ئەگەر زۆرە لە شاری دهۆك و دەڤەری بادینان وێنەی بگرێ.
H.B