ئەمەریکا یەکەم هەنگاوی دژی تورکیا نا

دژی کڕینی سیستمی ئێس 400 لە لایەن تورکیاوە بڕیارێکی دا

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا راگرتنی راهێنانی بە فڕۆکەوانە تورکەکان لەسەر فڕۆکەی ئێف 35 راگەیاند.

لە راگەیەنراوێکی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا هاتووە، مەشق و راهێنان بە فڕۆکەوانە تورکەکان لەسەر فڕۆکەی ئێف 35، لە بنکەی ئاسمانی ئەریزۆنا راگیرا.

پێنتاگۆن جارێکی دیکە تورکیا ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت: "راهێنان کردن بە فڕۆکەوانە تورکەکان دەستپێناکاتەوە تا ئەوکاتەی تورکیا لە کڕینی سیستمی مووشەکی ئێس 400ی رووسی پەشیمان دەبێتەوە".

ئەمەریکا، مۆڵەتی تا 31ی تەمموزی بە تورکیا داوە، بۆ دەستەبەرداربوونی لە کڕینی سیستمە مووشەکییەکەی رووسیا، ئەگەرنا سزایی دارایی بەسەردا دەسەپێنێت.

H.J