له به‌ریتانیا به هۆی سوكایه‌تی به میر هاری هه‌رزه‌كارێك چوار ساڵ به‌ند ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
له دادگایه‌كی به‌ریتانیا، دوێنێ سێشه‌ممه، سزای چوار ساڵ به‌ندكردن به‌سه‌ر ههرزهكارێكدا سه‌پێندرا، به تۆمه‌تی سوكایه‌تیكردن به میر هاری.
ئه‌و هه‌رزه‌كاره‌ی سزا دراوه، له لایه‌ن دادگاوه به‌وه تۆمه‌تبار كرا، كه سوكایه‌تی به میر هاری كردووه و به ناپاك وه‌سفی كردووه.
ئه‌و هه‌رزه‌كاره، سه‌ر به راستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كانه و له رێی ئینته‌رنێته‌وه میر هاری به‌ریتانیای به ناپاك له ره‌چه‌ڵه‌كی خۆی وه‌سف كردووه، به هۆی ئه‌وه‌ی ناوبراو هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌رێكی ئه‌مه‌ریكی كردووه.
میر هاری هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ میگان كردووه، كه كچی دایكێكی ئه‌مه‌ریكی به ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فریقی و باوكێكی سپی پێسته.
هه‌رزه‌كاره‌كه دانی به‌وه‌دا ناوه، كه پلانی هه‌بووه، میر هاری تیرۆر بكات و بانگه‌وازیشی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی تیرۆر بكرێت.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ئ.ر