سێ شانەی نوستووی داعش لە سنووری كەركووك ھەڵوەشێنرانەوە
K24 - ھەولێر
سێ شانەی نوستووی داعش لە شارۆچكەی حەویجەی سەر بە پارێزگای كەركووك ھەڵوەشێنرانەوە و ئەمیرێكی داعشیش دەستگیر كرا.
وەزارەتی بەرگری عێراق لە بەیاننامەکدا ئاشكرای كرد، کە هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای کەرکووک لە ئۆپەراسیۆنێکدا سێ شانەی نوستووی داعشیان لە شارۆچکەی حەویجە هەڵوەشاندووەتەوە و ئەمیرێکی داعشیشیان دەستگیرکردووە.
بە گوێرەی راگەیاندراوەکە شانە نووستووەکانی داعش دانیان بە تاوانەکانیان بۆ گواستنەوەی خۆراک و دانانی بۆمبی چێندراو، هەروەها هاوکاری دارایی خێزانی چەکدارانی داعشیشیان لە کەرکووک کردووە.
ئەمە لەكاتێكدایە كە ماوەیەكە داعش لە سنووری چەند شارێكی عێراق و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم دەستی بە پەلاماردانی ھێزەكانی عێراق و رفاندنی خەڵك كردووەتەوە. بەگوتەی شارەزایانی سەربازیش، بەھۆی نەبوونی ھێزی پێشمەرگە لە ناوچە كوردستانییەكان بۆشایی ئەمنی دروستبووە و چەكدارانی داعش ئەوەیان وەك ھەل قۆستووەتەوە.
ھ.م