پشکی گۆڕان لە کابینەی داهاتووی حکوومەتدا ئاشکرا دەکرێت
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ دووشەممە 18/02/2018، پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان رێککەوتنی نێوانیان واژۆ کرد و کوردستان24 بەشێک لە ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە ئاشکرا دەکات.
کوردستان24 زانیویەتی، بزووتنەوەی گۆڕان لە کابینەی داهاتووی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، هەر یەک لە وەزارەتەکانی دارایی، کاروباری کۆمەڵایەتی، ئاوەدانکردنەوە، پیشەسازی و بازرگانی و دەستەی سندوقی داهاتە نەوتییەکانی بەردەکەوێت.
جیا لەو وەزارەتانە، گۆڕان جێگری سەرۆکی هەرێم، چەند نوێنەرایەتییەکی دەرەوە و بریکاری وەزارەتەکانی ناوخۆ، شارەوانی، کارەبا و پەروەردە، ههروهها ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، لهگهڵ ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی و راوێژکار لە وەزارەتەکان و پەرلەمانی کوردستان و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەردەکەوێت.
بەپێی زانیارییەكانی كوردستان24، بزووتنەوەی گۆڕان یاریدەدەرێكی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانیشی دەبێت بۆ كاروباری چاكسازی.
هەروەها، وادەیەک دیاریکراوە تاکو ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێت.