بۆچی نابێت بە گەدەی خاڵی قاوە بخۆینەوە؟

چەند زیانێکی خواردنەوەی قاوە بە گەدەی خاڵی

K24 – هه‌ولێر:

قاوە یەکێکە لە خواردنەوە سەرەکییەکان و هەندێک کەس بەیانیان پێش نانخواردن دەیخۆنەوە، ئەمەش چەند زیانێکی تەندروستی هەیە.

قاوە سوودی زۆرە، لە نوێترین توێژینەوەشدا ئەو سەلمێنراوە، قاوە رێگری دەکات لەو زیانانەی بەر DNAی مرۆڤ دەکەوێت، بەڵام دەبێت بەشێوەیەکی تەندروست بخورێتەوە.

نیکۆلا دیۆردێڤیک، پزیشکی خواردنەوە تەندروستەکان، دەڵێت: "خواردنەوەی قاوە بە گەدەی خاڵی، دەبێتە هۆی زۆر بوونی هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ لە لەشدا. هەرکاتێک بەیانیان لەخەو هەڵدەستی، لەشی مرۆڤ کۆریتزۆڵ دەڕێژێت، هۆرمۆنێک کە بەرپرسیارە لە رێکخستنی بەرگری لەش، هەرسکردن و بەرەنگاری فشاری دەروونی".

ئەگەر بەیانیان راستەوخۆ قاوە بخورێتەوە، کۆرتیزۆڵ دەگاتە بەزرترین ئاستی ئەمەش دەبێتە هۆی گۆڕینی زۆر خێرای هەستی کەسەکە و ترشەکانی گەدەش زیاد دەکات.

پزیشکەکە دەڵێت، دووبارەکردنەوەی ئەم خووە، دەبێتە هۆی خەمۆکی یان گۆڕینی باری دەروونی، هەروەها بەهۆی تێکچوونی ترشەڵۆکی گەدە، دڵە کزێ و چەند نەخۆشییەکی گەدەت تووش دەکات. ئەمەش جیا لەوەی، زیاتر ئالوودەی خواردنەوەی قاوەت دەکات.

Reader's Digest

H.J