دواى خۆ سووتاندنی كچه‌ قوتابییه‌كی پۆلی 12 گیانی له‌ده‌ستدا

بەهۆی خراپی نمرەکانی لە تاقیکردنەوە خۆی سووتاندبوو

K24 – رانیه‌:

دوای پێنج رۆژ لە مانەوەی لە نەخۆشخانە، قوتابیەکی پۆلی 12 ئامادەیی کە بەهۆی خراپی نمرەکانی لە تاقیکردنەوەی وانەکانی کۆتایی ساڵ ئاگری لە جەستەی بەردابوو، گیانی لە دەستدا.

رووداوەکە لە ناحیەی ژاراوە لەسنووری قەزای پشدەر روویداوە.

کچەکە قوتابیەکە لە دایکبووی ساڵی 1999ە و ناوی (ڤ.س) و خەڵکی ناحیەى ژاراوەیە.

بە وتەی کەس و کارەکەی (ڤ.) هیچ کێشەیەکی نەبووە و زۆریش حەزی لە خوێندن بووە و هەوڵی داوە خوێندن تەواو بکات، بەڵام دوای ئەوەی نەیتوانیووە لە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ نمرەی پێویست بەدەست بهێنێت، باری دەروونی تاڕادەیەک تێکچووە.

تاکو رۆژی 12ی ئەم مانگە (ڤ.) ئاگری لەجەستە خۆی بەرداوە و خۆی سوتاندووە.

بەهۆی زۆری رێژەی سوتاویەکەشی، دوای ٥ رۆژ مانەوە لە نەحۆشخانە گیانی لە دەستداوه‌.

مردنی (ڤ.) هەشتەمین حاڵەتی مردنی ئافرەتانە لەسنووری پشدەر ئەم ساڵ بە سوتان تۆمار بکرێ.