دهۆك.. پۆلیسێك كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا

ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراوه‌

K24 – دهۆك:

كه‌مێك پێش ئێستا له‌ناو شاری دهۆك پۆلیسێك به‌ گوللـه‌یه‌ك كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی پارێزگای دهۆك كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه‌ و به‌ كوردستان24ی راگه‌یاند، پۆلیسه‌كه ته‌مه‌نی 40 ساڵه‌ و پۆلیسی مكافحه‌ی دهۆكه‌.

به‌پێی زانیاريیه‌كان دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس ته‌رمی خۆكۆژه‌كه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی دهۆك كراوه‌.

ئ. م