وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا: ده‌توانین زیانی گه‌وره به ئابووری توركیا بگه‌یه‌نین
K24 - هه‌ولێر:
ستیڤن منوچین، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ده‌توانن له رێگه‌ی سه‌پاندنی سزا، زیانی گه‌وره به ئابووری توركیا بگه‌یه‌نن.
وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، دۆناڵد تره‌مپ، ده‌سه‌ڵاتی سه‌پاندنی سزاكانی پێداوین و له رێگه‌ی سزاكانیش ده‌توانین هاوپه‌یمانه‌كانمان له‌ده‌ست نه‌ده‌ین.
هێرشه‌كانی توركیا، له ژێر ناوی ئۆپه‌راسیۆنی "كانی ئاشتی" رۆژی 9ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019 ده‌ستیپێكرد، سه‌ره‌ڕای نیگه‌رانییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڵام توركیا هێرشه‌كانی رانه‌گرتووه.
ئ. م