داوای خهرجكردنی شایسته داراییهكانی پێشمهرگه له بهغدا دهكرێت
K24- ههولێر:
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان داوا دەکات، ھەرچی زووە حکوومەتی عێراق ناچار بکرێت، شایستە داراییەکانی پێشمەرگە رەوانە بکات، ئەندامێکی لێژنەی دارایش لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات، ئەگەر حکوومەتی عێراق ئەو پارەیەی کە لە بودجەی گشتیی عێراق بۆ پیشمەرگە تهرخانكراوه نەنێرێت، لە دادگا داوای یاسایی لەسەر تۆمار دەکەین.
مووچەی یەك مانگی کارمەندانی وەزارەتی بەرگری عێراق، ٣٨١ ملیۆن دۆلار زیاترە، ئەم بڕەش زیاترە لەو پارەیەی کە مانگانە حکوومەتی عێراق، بۆ مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان دەینێرێت، کە ٣١٢ ملیۆن دۆلارە، وهك جهمال ههروتی، سهرۆكی فراكسیۆنی یهكێتی له پهرلهمانی عێراق دهڵێت: تا ئێستا وەزارەتی بەرگری عێراق، ھیچ پارەیەکی لە بودجەی وەزارەتەکەی، بۆ ھێزی پێشمەرگە رەوانە نەکردووە، کە بەشێکە لە سیستەمی بەرگری عێراق و داواش دهكات، ھەرچی زووە حکوومەتی عێراق ناچار بکرێت، شایستە داراییەکانی پێشمەرگە رەوانە بکات.
بە گوێرەی یاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٩ی عێراق، پێویستە حکوومەتی بهغدا نزیکەی ٦٨ ملیار دیناری مانگانە بۆ ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بنێرێت، بەڵام تا ئێستا یەك مانگیش ئەو بڕە پارهیه خەرج نەکراوە، بۆیە لێژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان، دەیەوێت لە رێگای دادگا ئەو پارەیە، کە مافی پێشمەرگەیە وەربگرێت و لیزا کاکەیی، ئەندامی لێژنەی داراییش له پەرلەمانی كوردستان دووپاتی دهكاتهوه، ئەگەر حکوومەتی عێراق ئەو پارەیەی کە لە بودجەی گشتیی عێراق بۆ پیشمەرگە تهرخانكراوه نەنێرێت، لە دادگا داوای یاسایی لەسەر تۆمار دەکەین.
حکوومەتی ھەرێم لەگەڵ حکوومەتی عێراق، لەسەر ھێڵە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان، کێشەی پێشمەرگەش لەناو ئەو کێشانە دایە کە کابینەی نۆیەم دەیەوێت چارەسەری بکات، چونکە باشکردنی باروگوزەرانی ھێزەکانی پێشمەرگە، یەکێك لە خاڵەکانی کارنامەی کابینەکەیە.
H.B