ساتی راكردنی ژماره‌یه‌ك "بازرگانی ماده هۆشبه‌ره‌كان" له گرتووخانه‌یه‌كی به‌غدا
K24 - هه‌ولێر:
ڤیدیۆیه‌كی ساتی راكردنی ژماره‌یه‌ك زیندانیی له گرتووخانه‌یه‌كی شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه و پیاوانی ئاسایش به جلی ژێره‌وه و نووستنه‌وه ده‌رده‌كه‌ون.
ئه‌و زیندانیانه رۆژی 3/8/2019 له گرتووخانه‌ی قه‌نات له به‌غدا هه‌ڵاتن و به‌و هۆیه‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئه‌منی له پۆسته‌كانیان دوورخسته‌وه و ده‌ستبه‌سه‌ری كردن.
زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یان تێدا بوو كه 15 دەستگیركراو كه تۆمەتباربوون بە بازرگانیكردن به ماددە ھۆشبەرەكان بە كۆمەڵ رایان كردووه.
ھەر بەو ھۆیەشەوە بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بۆ راگرتنی ھەریەك لە فەرماندەی پۆلیسی بەغدا و بەڕێوەبەری پۆلیسی بەغدا - رەسافە و بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی بابلشەیخ دەرچووه و ھەرسێكیشیان لە بارەگای وەزارەتی ناوخۆ دەستبەسەر دەكرێن.
ھەروەھا وەزارەتی ناوخۆ لێژنەیەكی لێكۆڵینەوەی پێكھێناوە بۆ روونكردنەوەی ئەوەی ئایا ئەو تۆمەتبارانە لە كاتی ھەڵاتن چ جۆرە جلوبەرگێكیان پۆشیوە.
جگە لەوەش بڕیاردراوە بە دەستبەسەركردنی ئەفسەری پۆلیسی ئێشكگر لەو بنكەیە و گرتنەبەری رێكارە یاساییەكان بەرامبەری و گرتنەبەری رێكاری پێویست بۆ دەستگیركردنەوەی ئەو تۆمەتبارانە.
رۆژێك دوای رووداوه‌كه‌ش بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بەغدا رایگەیاند، پێنج كەس لەو زیندانییە راكردووانە دەستگیر كراونەتەوە و ته‌نانه‌ت خانه‌واده‌ی یه‌كێك له زیندانییه‌كان به ده‌ستی خۆیان كوڕه‌كه‌یان راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه‌ته‌وه.