منداڵێك بەھۆی خواردنی چەرەسات گیانی لەدەستدا

"جۆرێك چەرەس لە بۆری ھەناسەی گیربوو"

K24 - سلێمانی

منداڵێكی تەمەن دوو ساڵەی دانیشتووی ناحیەی زەڕایەنی سەر بە قەزای شارەزوور لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەھۆی خواردنی چەرەسات گیانی لە دەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی شەھید رەئوف بە لە سنووری سلێمانی، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "شەوی رابردوو تەرمی کچێکی منداڵیان گەیاندە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان کەبەهۆی گیربوونی جۆرێك لە چەرەس لە بۆری هەناسەی گیانی لەدەست دابوو".

لەو راگەیەندراوەدا ھاتووە: "منداڵەکە ناوی (م.ف) و تەمەنی دوو ساڵانە و دانیشتووی ناحیەی زەڕایەنە".

ھ.م