ئیداره‌ی رۆژئاوا: رێككه‌وتین
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا رێككه‌وتووین، سوپا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كوبانێ.
په‌یامنێری كوردستان24 له منبج رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی سووپای سووریا گه‌ڕایه‌وه منبج.
ئه‌مڕۆ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، مارك ئێسپر رایگه‌یاندبوو، ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاگاداره كه كورده‌كان له‌گه‌ڵ رووسیا و سووریا له سه‌روبه‌ندی واژووكردنی رێككه‌وتنێكی نوێن بۆیه هێزه‌كانمان له‌و ناوچانه ده‌كێشینه‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، عومه‌ر ئۆسێ، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی گه‌لی سووریا (په‌رله‌مان) به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئێستا گفتوگۆی راسته‌وخۆ له نێوان حكوومه‌تی ناوه‌ندی سووریا و هه‌سه‌ده له په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.