ساتی پێكانی خۆپیشانده‌رێك به "قه‌ناس" له به‌غدا بڵاوده‌كرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، توندوتیژی به‌رده‌وامه و تا دێت ژماره‌ی كوژراو و برینداران به‌رز ده‌بێته‌وه.
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییش، كه‌له‌لایه‌ن چالاكوانانه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت، خۆپیشانده‌رێك له ژێر پردی كۆماری له به‌غدا، به گوللـه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌پێكرێ و به‌رده‌بێته‌وه.
گه‌نجه‌كه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ری دیكه، ده‌چێته سه‌ر به‌رزاییه‌كه‌ی به‌رده‌میان و خۆی نیشانی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌دات، به‌ڵام ته‌قه‌ی لێده‌كرێت و به‌رده‌بێته‌وه، له‌كاتێكدا ده‌یه‌وێت هاوشێوه‌ی جموجۆڵه به‌ناوبانگه‌كانی ناوی یاری په‌بجی سه‌ما بكات.
تا ئێستا زانیاری كۆتایی له باره‌ی ئه‌وه نییه ئایا ئه‌و گه‌نجه گیانی له‌ده‌ستداوه یان ته‌نها برینداربووه.
خۆپیشاندانه‌كانی عێراق له سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ده‌ستیانپێكرد، دواتریش له 25ی ئۆكتۆبه‌ر داواكاری خۆپیشانده‌ران زیاتر و ژماره‌یه‌كی زیاتریان رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
ئه‌مڕۆ 9یه‌م رۆژی خۆپیشاندانه‌كانه، به هۆی پێكدادانی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌رانیش، به گوێره‌ی ئاماری كۆمیسیۆ مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق، نزیكه‌ی 250 خۆپیشانده‌ر كوژراون و زیاتر له 4 هه‌زاریش برینداربوونه.
The #snipers are back! A five-second video showing a young protestor doing the famous PUBG dance on the fence before being hit by the sniper on the other side of the Tigris. #IraqProtests #BaghdadProtests pic.twitter.com/I0DOeTzOqC
— Hiwa Osman (@Hiwaosman) November 2, 2019
ئ. م