گۆڕان دەستەی سەرۆكایەتی جڤاتی گشتی ھەڵبژارد
K24 - سلێمانی
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی جڤاتی گشتی بزووتەنەوەی گۆڕان بۆ ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی نوێی جڤات، جەمال محەمەد بە سەرۆكی جڤاتی گشتی گۆڕان هەڵبژێردرا.
ھەروەھا عەلی عەبدوڵڵا بە جێگری سەرۆك و پێشڕەو رەئوف بە سکرتێری جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژێژردران.
پێشڕەو رەئوف، سکرتێری جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بە كوردستان24ی راگەیاند: "ئەمڕۆ یەكەمین ھەڵبژاردن بۆ دەستەی سەرۆكایەتی جڤاتی گشتی كرا و پرۆسەكە بەشێوەیەكی باش بەڕێوەچوو، جەمال محەمەد وەك سەرۆكی جڤات و عەلی عەبدوڵڵا (عەلی بالابەرز) وەك جێگر و منیش وەك سكرتێری جڤاتی گشتی ھەڵبژێردرام".
راشیگەیاند: "لە 14ی ئەم مانگەشدا ھەڵبژاردن بۆ خانەی راپەڕاندن و رێكخەری گشتی گۆڕان دەكرێت".
بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو 14/9/2019، هەڵبژاردن بۆ رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و پێنج ئەندامەکەی دیکەی خانەی راپەڕاندن بكرێت.
ھ.م