ئێران وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكا ده‌داته‌وه
K24- هه‌ولێر:
عه‌باس مووسه‌وی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئه‌مه‌ریكای ئیدانه كرد، كه به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كانی سه‌ر بنكه سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له عێراق خستبووه ئه‌ستۆی تاران.
مووسه‌وی له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له شاری ته‌برێز دووپاتیكرده‌وه، "تۆمه‌تباركردنی تاران به هێرشكردنه سه‌ر كۆمپانیای ئارامكۆ و ئه‌و هێرشانه‌ی كراونه‌ته سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، ته‌نیا بانگه‌شه‌یه‌كی بێبنه‌مایه و له داهاتووشدا ئه‌و راستییه بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان پشتڕاست ده‌بێته‌وه، كه له‌و تۆمه‌تباركردنه‌ی ئێران هه‌ڵه‌بوون".
مووسه‌وی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تاران باش ده‌زانێت، "ئاسانترین كار به‌لای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه تۆمه‌تباركردنی ئێرانه".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتیشی: "راپۆرته‌كه‌ی ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودیه ئه‌وه ده‌سه‌ڵمێنێت، كه ئێران هیچ رۆڵێكی له‌و هێرشه‌دا نه‌بووه، به‌ڵام واشنتن هه‌ر له كاتژمێره‌كانی سه‌ره‌تادا تۆمه‌تی ئه‌و هێرشه‌ی ئاراسته‌ی تاران كرد.. هیوادارین ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئه‌و شه‌رمه‌زارییه قبوڵ بكه‌ن كه له‌باره‌ی هێرشه‌كان له عێراق و هێرشی سه‌ر كۆمپانیای ئارامكۆ رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه".
تایبه‌ت به‌و هێرشه‌ی كراوه‌ته سه‌ر كونسۆڵخانه‌ی ئێران له شاری نه‌جه‌ف، مووسه‌وی دووپاتیكرده‌وه، "تاران چاوه‌ڕێی دوایین راپۆرتی فه‌رمییه له حكوومه‌تی عێراق له‌مباره‌یه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تاران به حكوومه‌تی عێراقی راگه‌یاندووه، "پێویسته پارێزگاری له شوێنه‌كانی نوێنه‌رایه‌تی و دیپلۆماسیه‌تی ئێران له عێراق بكرێت" و گوتیشی: "به شێوه‌یه‌كی یاسایی به‌دواداچوون بۆ ئه‌و هێرشه ده‌كه‌ین و هیوادارین حكوومه‌تی عێراق ئه‌و كه‌سانه دادگایی بكات، كه هێرشی سه‌ر كونسۆڵخانه‌ی ئێرانیان كردووه و ده‌بێت ئه‌و زیانانه‌ش قه‌ره‌بوو بكاته‌وه، كه له‌و هێرشه‌دا به‌ر كونسۆڵخانه‌ی ئێران كه‌وتوون".
له لایه‌كی دیكه‌وه له‌باره‌ی داواكاری فه‌ره‌نسا بۆ ئازادكردنی ئه‌و زیندانییه ئێرانیانه‌ی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئێرانن وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتی: "هه‌ر لێبوردنێك بۆ ئه‌و زیندانیانه به‌گوێره‌ی یاسا ده‌رده‌كرێت.. به‌گوێره‌ی یاسای ئێرانی زیندانییه‌كان ئێرانین و هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكی فه‌ره‌نسیش له‌مباره‌یه‌وه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه كه‌یسه‌كانیان په‌یوه‌ندییان به پرسی ئه‌منییه‌وه هه‌یه و به‌گوێره‌ی یاساش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14/12/2019، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "به‌كرێگیراوانی ئێران به‌م دواییانه چه‌ندین ھێرشیان دژی ئه‌و بنكانه ئه‌نجامداوه كه ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق هاوشانی ئه‌ندامانی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش پێكه‌وه كاری تێداده‌كه‌ن".
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، رۆژی 9/12/2019 هێرشێكی مووشه‌كییان بۆسه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ئه‌نجامداوه و به‌و هۆیه‌وه 5 سه‌ربازی عێراقی بریندار بوون و دوو له‌و سه‌ربازانه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه و برینه‌كانیان سه‌خته. هه‌روه‌ها رۆژی 11/12 به هه‌مان شێوه هێرشی مووشه‌كی دیكه‌یان ئه‌نجامداوه".
H.B
سه‌رچاوه: روسیا الیوم