جێگری سه‌رۆك كۆمار: ئێران له مه‌ترسیدایه
K24 - هه‌ولێر:
ئیسحاق جه‌هانگیری، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆماری ئێران ده‌ڵێت: "بارودۆخی ئێستای ئێران یه‌كێكه له قورسترین ئه‌و بارودۆخانه‌ی له پاش شۆڕشی ئیسلامی ئێران له ساڵی 1979 وڵاتی پێدا تێده‌په‌ڕێت"، و هۆكاره‌كه‌شی بۆ فشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر سه‌چاوه‌كانی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته ده‌گێڕێته‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی ئیرنا، جه‌هانگیری گوتوویه‌تی: "ئه‌مه‌ریكا نه‌یتوانیوه ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی ئێران سفر بكاته‌وه، چونكه ئێران رێگای دیكه‌ی هه‌یه بۆ فرۆشتنی نه‌وت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "شه‌ڕی ئابووری ئه‌مه‌ریكا به ئامانجی هه‌ره‌سهێنانی ئابووری ئێرانه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته فشار له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای ئێرانی و خه‌ڵكی ده‌ست به ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی بكه‌ن، به‌و هۆیه‌شه‌وه كۆماری ئیسلامی ئێران بڕوخێت و ئێران به ته‌واوه‌تی هه‌ره‌س بهێنێت، له راستیشدا ئه‌مڕۆ ئێران له مه‌ترسیدایه".
ئه‌و قسانه له كاتێكدایه له دوو هه‌فته‌ی رابردوودا چه‌ندین ناوچه‌ی ئێران خۆپیشاندانی فراوانی به‌خۆیه‌وه بینی و دژی گرانكردنی نرخی سووته‌مه‌نی و خراپی گوزه‌رانیان خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانه‌وه به توندی وه‌ڵامدرانه‌وه و نزیكه‌ی 210 خۆپیشانده‌ر كوژران و هه‌زارن كه‌سی دیكه‌ش بریندار كران.