دیاردەیەكی گەردوونی روو دەدات و لە كوردستان دەبینرێت

لە دوای كاتژمێر 9ی شەو دەست پێدەكات

K24 - ھەولێر

سبەی شەو دیاردەی مانگ گیران روو دەدات و لە ھەرێمی كوردستان و چەندین وڵاتێك ئەو دیاردەیە دەبینرێت، ماوەی مانگ گیرانەكە 5 كاتژمێر دەخایەنێت.

رێبەر رۆستەم، سەرۆكی یەكێتی فەلەكناسی عەرەبی - ئەفریقی لقی كوردستان بە كوردستان24ی راگەیاند: "سبەی شەو دیاردەی مانگ گیران روودەدات و لە ھەرێمی كوردستان ئەو دیاردەیە دەبینرێت زیاتر لە پێنج كاتژمێر دەخایەنێت".

گوتیشی: "مانگ گیرانەكە لە كاتژمێر 9:44 شەو دەست پێدەكات و مانگ دەچێتە ناو نیمچە سێبەری زەوی لە كاتژمێر 11 مانگ دەچێتە ناوسێبەری زەوی و دوای 5 خولەك دیاردەكە بە روونی دەبینرێت. لە كاتژمێر 2ی بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە مانگ وردە وردە لەناو سێبەری زەوی دەچێتە دەرەوە. دیاردەكە لەسەرەتاوە تا كۆتایی 5:38  خولەك دەخایەنێت، بەڵام تەنھا سێ كاتژمێر بە چاو دەبینرێت".

ئەو فەلەكناسە روونیكردەوە: "دیاردەكە لە زۆربەی وڵاتان دەبینرێت، لەوكاتە روودەدات كە مانگ پڕە و پێی دەگوترێ مانگی بەدر".

رێبەر رۆستەم، ئەوەشی خستەڕوو: "لەمساڵدا ھیچ دیاردەیەكی مانگ گیران روونادات تا ساڵی 2020".

ھ.م