داعش له رۆژئاوای كه‌ركووك هێرشی كرد
K24- هه‌ولێر:
له ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی له گوندێكی رۆژئاوای كه‌ركووك، 2 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژران.
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، كاتژمێر 9:30 خوله‌كی ئه‌مشه‌و، چه‌كدارانی داعش له گوندی ماحوزی سه‌ر به شارۆچكه‌ی دوبز له رۆژئاوای كه‌ركووك هێرشیان كرده سه‌ر فه‌وجی 2ی سه‌ر به لیوای 56ی حه‌شدی شه‌عبی، له ئه‌نجامدا 2 چه‌كداری حه‌شد به ناوه‌كانی "وه‌لید ته‌ها محه‌مه‌د ئه‌لجبووری و محه‌مه‌د عه‌واد یونس ئه‌لحه‌مدانی" كوژران.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا، ئێواره‌ی دوێنێش لە ناحیەی قەرەتەپەی سەربەقەزای خانەقین بەهۆی کەوتنە خواڕەی گوللـە هاوەنێك لەناوەندی شارەکە, كه له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه ئاراسته كرابوو، پولیسێک کوژراو و 6 هاوڵاتیش بریندرابوون، له‌ناو برینداره‌كاندا سێ ئافرەت و سێ منداڵ هه‌بوون و، بە هۆی سەختی برینه‌كانیان، دوو لە منداڵەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون.
دوای ڕوداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017 و کشانەوەی هێزه‌كانی پێشمەرگە لەو ناوچانە، بۆشایەکی ئەمنی زۆر دروستبووە و چەکدارانی داعش‌یش بەئاسانی دەتوانن چالاکیەکانیان تێدا ئەنجام بدەن، به‌شێوه‌یه‌ك، هێزە عێڕاقیەکان ناتوانن بەتەواوی کۆنترۆڵی دۆخی ئه‌منی ئەو ناوچانە بکەن.
دوای ئه‌وه‌ی خه‌ریكه چه‌كدارانی داعش دوا پێگه‌ی جوگرافییان له باغۆزی سه‌ر به پارێزگای دێرزووری سووریا له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، باس له‌وه ده‌كرێت، كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه روویان له عێراق كردووه و به‌گوێره‌ی هه‌ندێك زانیاری، ئێستا ئه‌وان خه‌ریكی داڕشتن و رێكخستنه‌وه‌ی ریزه‌كانیانن و میكانیزمی شه‌ڕیشیان له سه‌نگه‌ره‌وه بۆ شه‌ڕی پارتیزانی گۆڕیوه.
H.B