به فه‌رمی یانه‌ی پۆرتۆ به‌یاننامه‌یه‌كی له باره‌ی كاسیاس بڵاو كرده‌وه
ئیکەر کاسیاس وەرزی داهاتوو ناتوانێت لەگەڵ پۆرتۆ یاریی بکات، بەفەرمی دەبێتە بەشێک لە دەستەی راهێنەرانی یانە پۆرتوگاڵییەکە.
گەرچی دوو هەفتەیە ئیکەر کاسیاسی گۆڵپارێزی بەناوبانگی ئیسپانی پەیوەندی بە راهێنانەکانی پۆرتۆوە کردووەتەوە، بەڵام وادیارە هێشتا تەندروستی کاسیاس یارمەتیدەر نییە بۆ ئەوەی دەست بە یاریکردن بکاتەوە، بۆیە یانەی پۆرتۆی پۆرتوگاڵی لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند، تاکو بە تەواوەتی لە نەخۆشییەکەی چاک دەبێتەوە و بۆ یاریکردن ئامادە دەبێت، کاسیاس دەبێتە بەشێک لە دەستەی راهێنەرانی یانەکە.
لە کۆتاییەکانی وەرزی رابردوو کاسیاس لە راهێنانەکانی پۆرتۆ تووشی جەڵتەی دڵ بوو بەپەلە گەیەنرایە نەخۆشخانە و لە یاریکردن دوورکەوتەوە.
ئیكه‌ر كاسیاسی ته‌مه‌ن 38 ساڵ، پێشتر له‌گه‌ڵ تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی ریال مه‌درید ده‌ركه‌وتووه و سه‌رجه‌م ئاسته‌كانی ئه‌و یانه‌یه‌ی تاقیكردۆته‌وه، به جۆرێك 725 یاری له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه ئه‌نجام داوه و 264 كلین شیتی تۆمار كردووه و 3 نازناوی چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید به‌ده‌ستهێناوه.
دواتر له هاوینی 2015 به گریانه‌وه ماڵئاوایی له ریال مه‌درید كرد و روویكرده یانه‌ی پۆرتۆ، له‌گه‌ڵ یانه پورتوگالییه‌كه‌ش له كۆی 156 یاری، 74 كلین شیتی هه‌بووه.