ئێران پێشنیازی واژۆكردنی به‌ڵێننامه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی پێشنیازی كردووه، له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو به‌ڵێننامه‌یه‌ك واژۆ بكه‌ن، كه هیچ لایه‌نێك دژایه‌تیی ئه‌وی دیكه نه‌كات.
به گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم، هاوتا عێراقییه‌كه‌ی، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران دووپاتی كردووه‌ته‌وه، تاران نیازی هه‌یه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتانی كه‌نداو بگه‌یه‌نێته‌وه ئاستێكی باش.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ناردنی هێزی سه‌ربازیی زیاتر له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، دوای تۆمه‌تباركردنی تاران له لایه‌ن واشتنتنه‌وه به هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتییه نه‌وتییه‌كان له ناوچه‌كه، ئاماژه‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیداره و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاشته‌وایی نێوده‌وڵه‌تی".
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش دووپاتی كردووه‌ته‌وه، "له دژی رێككاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا دژ به ئێران، پشتگیریی كۆماری ئیسلامی ده‌كه‌ین".
حه‌كیم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، "به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت عێراق هه‌وڵ ده‌دات له‌گه‌ڵ ئێران بوه‌ستێت و رێككاره‌كانی ئه‌مه‌ریكاش به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌ت ده‌كاته‌وه".
گوتیشی: "بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رچه‌یه‌ك بۆ گرژییه‌كانی نێوان تاران و واشنتن، له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه له په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وام داین".
روونیشی كرده‌وه، "عێراق به‌شداریی له هه‌ردوو لووتكه‌ی عه‌ره‌بی و ئیسلامی له عه‌ره‌بستانی سعوودیه ده‌كات".
سه‌باره‌ت به‌و پرسانه‌ش كه له دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ زه‌ریف گفتوگۆیان له‌باره‌یه‌وه كردووه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق گوتی: "له دیداره‌كه‌دا گفتوگۆمان له‌باره‌ی ژماره‌یه‌ك پرس كردووه، له‌وانه‌ش هاوكاریی دوولایه‌نه له نێوان به‌غدا و تاران، ئاڵوگۆڕی بازرگانیی، پڕۆژه‌ی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و دروستكردنی شاری پیشه‌سازی".
ئێواره‌ی دوێنێ، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته به‌غدا و هه‌ر دوێنێش له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆ بووه‌وه، ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم، هاوتا عێراقییه‌كه‌ی كۆ بووه‌وه، دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان له شاری به‌غدا ساز كرد.
ئه‌م سه‌دانه‌ی زه‌ریف له كاتێكدایه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سزای نوێی ئابووری به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند، گرژیی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران گه‌یشتووه‌ته لێواری ته‌قینه‌وه، بۆ خۆ ده‌ربازكردنیش له‌و سزایانه، تاران هه‌وڵ ده‌دات په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه بگه‌یه‌نێته ئاستێكی زۆر باش.
H.B