ھەناردەكانی ئێران بۆ عێراق لە 4 ملیار دۆلار نزیكبووەتەوە
K24 - ھەولێر
ئاستی ھەناردە نانەوتییەكانی ئێران بۆ شارەكانی عێراق گەیشتووەتە نزیكەی 4 ملیار دۆلار.
بەگوێرەی ژووری بازرگانی ھاوبەشی نێوان ئێران- عێراق، لە ماوەی مانگی ئایار تاوەكو ئابی ئەمساڵ، قەبارەی ھەناردەی كاڵا لە ئێرانەوە بۆ عێراق بەرێژەی 66% گەشەكردنی تۆماركردووە، ئەو رێژەیەش بە بەراورد بەھەمان ماوەی ساڵی رابردوو بەرزبوونەوەی تۆماركردووە.
ژووری بازرگانی ھاوبەشی نێوان ئێران - عێراق ئاماژەی بەوەشداوە، ھەناردە نانەوتییەكان كە بەھای نزیكبووەتەوە لە 4 ملیار دۆلار، گەیشتووەتە 10 ملیۆن تۆن، بەو شێوەیەش ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ھەردوو زیادە تۆماردەكات.
ھ.م