پۆمپیۆ پاساو بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له باكووری سووریا ده‌هێنێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پاساو بۆ بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كشانه‌وه‌ی به‌شێكی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا ده‌هێنێته‌وه و گوتوویه‌تی: "واشنتن له سووریا سه‌ركه‌وتوو بووه له به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانیدا".
له وتارێكدا كه له زانكۆی رایس له شاری هیۆستن پێشكه‌شی كردووه گوتوویه‌تی: "ئامانجه‌كانمان به‌دیهێنا، له ئاسمانه‌وه هێزه‌كانمان له شه‌ڕی دژی داعشدا ده‌پاراست و ئه‌وانه‌ش هیمای سه‌ركه‌وتن له پرۆسه‌كه‌دا، ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا شانازی به‌و ده‌ستكه‌وتانه‌وه بكات له سووریا به‌ده‌ستیهێناوه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێیوایه، كشانه‌وه له باكووری سووریا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ناخاته مه‌ترسییه‌وه، چونكه واشنتن هێزێكی گه‌وره‌ی له عێراق هه‌یه و ژماره‌یه‌كی پێویستیشی هه‌یه له سووریا".
سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا فه‌رمانی پاشه‌كشه‌ی بۆ هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له باكووری سووریا ده‌ركرد و پاش ئه‌وه‌ش سوپای توركیا و میلیشیا چه‌كداره‌كانی سووریا كه شه‌ڕ بۆ ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌ن هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی رۆژئاوای كوردستان. به‌و هۆیه‌شه‌وه سیاسه‌ته‌كانی ئیداره‌ی تره‌مپ له ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه ره‌خنه‌ی زۆری لێ‌گیرا.