سەرۆکی فەرەنسا لەبارەی رەوشی سووریا پەیوەندی بە ترەمپەوە کرد

ماکرۆن داوایەکی ئاراستەی سەرۆکی ئەمەریکا کردووە

K24 – هه‌ولێر:

ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رەوشی سووریایان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا تاوتوێکرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی کۆشکی ئیلیزێ، ماکرۆن داوای لە ترەمپ کردووە، پێویستە هەوڵبدرێت بە زووترین کات هێرشی تورکیا بۆ باکووری سووریا بوەستێنرێت.

لە راگەیەندراوەکە هاتووە: "فەرەنسا و ئەمەریکا هەمان نیگەرانیان هەیە و لە رۆژانی داهاتوو کاری هاوبەشی زیاتر پێکەوە دەکەن".

لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، دەیان هەزار کەس ئاوارە بوون و دەیان هاووڵاتی مەدەنیش شەهید بوون، پشێوی درووستبووە و جەنگی نێوان هێزەکانی هەسەدە و سوپای تورکیا بەردەوامە.

H.J