بارسێلۆنا له هه‌ڵوێستی دی لیخت توڕه‌یه
ماتیاس دێ لیخت له نێوان په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌كانی بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان بووه‌ته بابه‌تی گه‌رمی مێدیاكان و به‌پێی دوایین هه‌واڵی رۆژنامه‌كانی ئه‌وروپا بارسێلۆنا له گرێبه‌سته‌كه ده‌كشێته‌وه و پاریس سانجێرمانیش نزیكترینه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م یاریزانه.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی له دوایین زانیارییه‌كانی له‌سه‌ر دێ لیخت بڵاویكردۆته‌وه بارسێلۆنا به كردار داوای له یاریزانه هۆڵه‌ندیه‌كه كردووه به‌بێ پێچ و په‌نا هه‌ڵوێستی خۆی ئاشكرا بكات و نایه‌وێت زیاتر چاوه‌ڕێی بكه‌ن و ره‌نگه له گرێبه‌سته‌كه بكشێنه‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌م یاریزانه ئامانجی سه‌ره‌كی یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌یه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی نزیك له بارسێلۆنا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه یه‌كێك له هۆكاره‌كانی كشانه‌وه‌ی بارسا، ئۆفه‌ره‌كانی چه‌ند یانه‌یه‌كی دیكه‌یه بۆ ئه‌و یاریزانه كه ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێت بیگوازنه‌وه ریزه‌كانیان.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان بارسێلۆنا له دێ لیخت توڕه‌یه چونكه خۆی و مینۆ رایۆلای به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ده‌یانه‌وێت سانجێرمان و یوڤێنتۆس به‌كار بهێنن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی گرێبه‌سته‌كه.
جیانلۆكا دی مارزیۆ رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی ئیتاڵی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه مینۆ رایۆلا گه‌شتی فڕه‌نسای كردووه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پاریس سانجێرمان و له‌سه‌روویانه‌وه له‌گه‌ڵ لیۆناردۆی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌كه كۆده‌بێته‌وه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ماتیاس دێ لیخت.
هه‌رچه‌نده بارسێلۆنا ئۆفه‌رێكی 75 ملیۆن یۆرۆیی خسته به‌رده‌م ئه‌یاكس ئه‌مستردام له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوون له به‌رگریكاره‌كه‌یان، به‌ڵام سانجێرمان ئۆفه‌رێكی گرانبه‌هاتر و مووچه‌یه‌كی به‌رزتری بۆ یاریزانه‌كه ئاماده كردووه كه ساڵانه ده‌گاته 15 ملیۆن یۆرۆ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دوور نییه دواجار رێگه‌ی بارسێلۆنا بگرێته‌وه به‌و پێیه‌ی یاریزانه‌كه زیاتر ئاره‌زووی یاریكردن له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه دێ یۆنگی هاونیشتمانی ده‌كات.