تادێت دۆخی به‌سره ئاڵوزتر ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ به سه‌دان كه‌س له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاری به‌سره رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و درێژه‌یان به‌و خۆپیشاندانانه‌دا، كه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه بۆ داواكردنی خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌تایی و نه‌هێشتنی بێكاری ناوچه جیاوازه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌ی ته‌نیوه.
به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كانیش، هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ بڵاوه‌پێكردنیان، به چه‌ك رووبه‌ڕووی خۆپیشانده‌ران بوونه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری روویدا و له توندوتیژییه‌كاندا چه‌ند خۆپیشانده‌رێك برینداربوونه، به‌مه‌ش دۆخی شاره‌كه ئه‌وه‌نده‌ی دیكه گرژی تێكه‌وتووه.
هه‌ر له‌باری ئه‌و بابه‌ته‌شه‌وه كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ هۆشداری دایه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق و لقی بەسرەی كۆمسیۆنی ناوبراو داوای پاراستنی گیانی خۆپێشاندەرانی شارەكەی لە حكوومەتی عێراق كرد.
كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگەیاند، "پێویستە لەسەر هەردوو حكوومەتی فیدراڵیی عێراق و ئیدارەی پارێزگای بەسرە گیانی هاووڵاتیانی خۆپێشاندەر بپارێزن لە كاتی دەربڕینی ناڕەزاییەكاندا".
دووپاتیشیكرده‌وه، "بە نیگەرانییەوە سەیری رووداوەكانی ئەم دواییەی پارێزگاكە دەكەن، بە تایبەتی رووداوەكانی ئەمڕۆی باكووری بەسرە لەبەردەم كۆمپانیای پاڵاوتنی ئاو، كە برینداربوونی چەند خۆپێشاندەرێك و دەستگیركردنی چەندانی تری لێكەوتەوە".
هەروەها رایگەیاندووە، "داوا لە حكوومەت و هێزە ئەمنییەكان دەكەین" دۆخەكە هێور بكەنەوە و گوێ لە داواكانی هاووڵاتیانی ناڕازیی شارەكە بگرن، بە هیچ شێوەیەك ناشێ هێزە ئەمنیەكان گوللـەی راستەقینە لە دژی خۆپێشاندەران بەكاربهێنن".
كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق جه‌ختی كرده‌وه، "دەبێ لەمەودوا حكوومەتی نوێ بەجیدی گوێ لە داواكانی خەڵكی بەسرە بگرێت و خزمەتگوزارییەكان بۆ ئەو شارە دابین بكات".
جێی باسە لە مانگی تەمووزی ساڵی رابردووەوە خۆپێشاندانی ناڕەزایی بەرفرەوان لە بەسرە دەستی پێكردووە، هاوولاتیان داوای دابینكردنی خزمه‌تگوزاری وه‌ك ئاوی خواردنه‌وه و كارەبا، نه‌هیشتنی گه‌نده‌ڵی و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار دەكه‌ن، له‌كاتێكیشدا كه سه‌رتای خۆپیشاندانه‌كان له سه‌ردمی ده‌سه‌ڵاتی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق سه‌ریانهه‌ڵدا، حكوومەتی عەبادی لەبری دابینكردنی پێداویستیە سەرەتاییەكان، بە ئاگر وەڵامی خۆپێشاندەرانی دایەوە و دەیان كەس كوژران و بریندار بوون، وێڕای ده‌ستگیركردنی ده‌یان كه‌سی دیكه.
له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی باكووری پارێزگای به‌سره، گرژی له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و شاره روویدا و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری له‌نێوانیان روویدا، له ئه‌نجامدا خۆپیشانده‌رێك به سه‌ختی برینداربوو، به‌مه‌ش دۆخه‌كه زیاتر ئاڵۆز بوو.
H.B