لاڤرۆڤ: پێویسته هێزه كوردییه‌كان بخرێنه ناو پێكهاته‌ی یاسایی سووریا
K24- هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا به‌باش ده‌زانێت، هێزه كوردییه‌كانی سووریا بخرێنه چوارچێوه‌ی پێكهاته‌ی یاسایی سووریا.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، واباشە ھێزە كوردییەكان بخرێنە نێو پێكھاتەی یاسایی سووریا، بۆ ئەوەی ھەرەشە بۆ سەر توركیا دروست نەكەن.
لاڤرۆڤ گوتیشی: بۆ بەدەستھێانانی ئەو ئامانجە، وا پێویست دەكات، له دروستبوونی پەیوەندیه‌كی تەندروست لە نێوان كورد و حكوومەتی سووریا دڵنیا بین.
گوتیشی: لە نێوان توركیا و سووریاش ھەوڵی نێوه‌ندگیری دەدەن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه ماوه‌ی 5 ساڵه له‌گه‌ڵ هێزه كوردییه‌كان له شه‌ڕی دژ به داعش چه‌ندین ناوچه‌ی سووریایان له‌ده‌ست ئه‌و رێكخراوه رزگاركرد، دواجار بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریایدا، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ره‌خسانی ده‌رفه‌تێكی له‌بار بۆ توركیا، بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكاته سه‌ر رۆژئاوای كوردستان و ده‌یان هاووڵاتی سڤیل بوونه قوربانی و به سه‌دان هه‌زار هاووڵاتیش له‌سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان ده‌ربه‌ده‌ر كران.
H.B