"پێرێز ئاماده‌كاری بۆ سووپرایزه‌كه‌ی ئه‌م هاوینه‌ ده‌ستپێكرد"

"ریال مه‌درید له‌ نێوان ئه‌م دوو ئه‌ستێره‌یه‌ یه‌كێكیان ده‌گوازێته‌وه‌"

ریال مەدرید لەم هاوینە دەیەوێت بەهەر شێوەیەک بێت لە نێوان کیلیان مباپێ و نێیمار داسێلڤا یەکێکیان بگوازێتەوە ریزەکانی.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی لە ژمارەی ئەمڕۆ پێنجشەممەیدا ئاشکرایکردووە، ریال مەدرید بەنیازە لەم هاوینە بەهەر شێوەیەک بێت لە نێوان کیلیان مباپێ و نێیمار داسێلڤا یەکێکیان لە پاریس سانجێرمانەوە بگوازێتەوە ریزەکانی.

گەرچی پاریس سانجێرمان لەم هەفتەیە بەفەرمی لە بەیاننامەیەکدا مانەوەی مباپێی لە یانەکەی دووپاتکردەوە، بەڵام لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتی باشترین یاریزانی خولی فڕەنسی، مباپێ بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ باسی ئەگەری رۆیشتنی لە پاریس سانجێرمان کرد و دانی بەوەدانا ئێستا ئامادەیە بۆ ئەوەی بەرپرسیارەتی زیاتر بگرێتە ئەستۆ و لە پڕۆژەیەکی دیکە لەگەڵ یانەیەکی دیکە بەردەوام بێت.

لەوەتەی نێیماریش لە بارسێلۆنا رۆێستووە چەند جارێک هەواڵی پەشیمانبوونەوەی لە بەجێهێشتنی بارسا بڵاوبووەوەتەوە و بەگوێرەی رۆژنامەی مارکا تاکو ئێستا نێیمار پەیوەندی لەگەڵ ریال مەدرید هەیە.