گۆرانی (كه ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ ده‌شت و كێ‌و شینه) به چوار زمانی جیاواز ده‌گوترێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كاروان حه‌مید حه‌لاق، ژه‌نیاری باڵه‌بانه و ماوه‌یه‌كه له ئه‌وروپا كاری هونه‌ری هاوبه‌ش ده‌كات، ئه‌مجاره به هاوبه‌شی گۆرانی (کە دەڵێن ئەمڕۆ دەشت و کێوو شینە)، به هاوبه‌شی و به زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، توركی و یۆنانی ده‌ڵێنه‌وه.
كاروان له باره‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه نوێیه باس له‌وه ده‌كات، له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی میلله‌تانی دیكه، گفتوگۆیان له باره‌ی سه‌ره‌تای درووستبوونی ئاوازه‌كه كردووه و هه‌ر میلله‌تێكیش به موڵكی خۆی ده‌زانێت.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، له هونه‌رمه‌ندان بڕیاریاندا پارچەکانی ئەم گۆرانییە به زمانه جیاوازه‌كان کۆبکەنە و بیکەن بە گۆرانییەکی هاوبەش و سەرنجڕاکێش تا زۆرترین گوێگری هەبێت.
كاروان ئه‌گه‌رچی هونه‌رمه‌ندی كورد، مه‌زهه‌ری خالقی به خاوه‌نی ده‌زانێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پرسیاری لێكردووه، له وه‌ڵامیشدا خالقی په‌یامێكی بۆ ناردووه، كه ده‌ڵێت: "ئەم میلۆدییە مێژوویەکی زۆر دێرینی هەیە هەندێك لە سەرچاوەکان دەیگەڕێننەوە بۆ موه‌شەحاتی ئەندەلوسی، میلۆدییەکە لە نێوان ئەو نەتەوانەی کە لەناوچەکەدا ژیاون، وەك عەرەب، تورک، فارس، ئازەر و ئەرمەن، تا ناوچەکانی بەلقان، سوودیان لێبینیوە و گوتویانەتەوە، بەشێوزێك کەمێك مۆرکی ناوچەی خۆیان بەکارتێکردنی لەهجەو ئەو ئامێرە موزیکیانەی کە بەکارهێندراوە تایبەتمەندی خۆیان پێبەخشیوە".
کاروان حەمید حەلاق، له باره‌ی بیرۆکەی ئەم کارە روونی ده‌كاته‌وه، سه‌ره‌تا بیری كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بە هاوبەشی و بە چەند زمانێکی جیاواز وەك زمانی کوردی و عەرەبی و تورکی و یۆنانی بەرهەمبهێنین و وەک و خۆی بیهێڵینەوە رەسەنایەتی تێدا بپارێزن، به‌ڵام به شێوازێكی هاوچه‌رخ و ستایلێكی نوێ".
كاره هونه‌رییه‌كانیش، وه‌كو میوزیك و كلیپه‌كه، له‌لایه‌ن ستۆدیۆی یاد له وڵاتی هۆڵه‌ندا به‌رهه‌مهێنراوه، نزیكه‌ی 10 هونه‌رمه‌ندی كورد و بیانی به‌شدارییان تێدا كردووه.
هونه‌رمه‌نده به‌شداربووه‌كانیش بریتینه له: كاروان حه‌مید حه‌لاق، خاوه‌نی پرۆژه‌كه و وه‌ك ژه‌نیار باڵه‌بان و ده‌نگبێژ به‌شدار بووه، باقل سه‌رهه‌نگیش ژه‌نیاری پیانۆ و به‌شێك له گۆرانییه‌كه ده‌ڵێته‌وه.
شه‌زا حه‌ییاكیش، كۆپله عه‌ره‌بییه‌كه و دۆیگۆ ئولك، كۆپله توركییه‌كه‌ی ده‌ڵێته‌وه.
هه‌رچی كۆپله‌ی یۆنانی گۆرانییه‌كه، ئاندریا ئاشتیزانۆڤا، هه‌م وه‌كو ژه‌نیاری نه‌ی و هه‌میش وه‌كو ده‌نگبێژ به‌شداره.
ئامێره‌كانی دیكه‌ی میوزیكیش، وه‌كو عود له‌لایه‌ن محه‌مه‌د ئه‌لیسا، زه‌رب له‌لایه‌ن مودار سه‌لام و گیتاریش له‌لایه‌ن ئالان نادال ژه‌نراوه.
ئ. م