پوتن و ئه‌ردۆغان ره‌وشی "ناوچه‌ی ئارام" تاووتوێ ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا كۆبووه‌وه و تێیدا ره‌وشی "ناوچه‌ی ئارام" له باكووری سووریا تاووتوێ كرا.
به گوێره‌ی وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم، هه‌ردوولا باسیان له‌وه كردووه كه چ لایه‌نێك سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و ناوچانه بكات، كه كێڵگه نه‌وتییه‌كانی لێیه.
ڤلادیمێر پوتن رایگه‌یاندووه، كه دیداری ئه‌مڕۆیان پێویست بووه و له دۆخی ناوچه‌كه‌ش تێده‌گه‌ن، كه چه‌نده سه‌خته و هیوای ئه‌وه‌شی خواست كه بگه‌نه رێككه‌وتنێك له باره‌ی ره‌وشی سووریا و ناوچه‌كه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیاش رایده‌گه‌یه‌نێت، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا ئه‌و لایه‌نه دیاریده‌كرێت، كه سه‌رپه‌رشتیاری ناوچه نه‌وتییه‌كان ده‌كات.
ئ. م