پارتی و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
مستەفا چاوڕەش ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند، سبەی نوێنەرانی یەکێتی و پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر پرسی ئەنجامدانی چاکسازی لە ریزی هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی گوتیشی: "یەکێتی کاندیدەکانی خۆی بۆ پڕکردنەوەی ئەو پۆستانەی بەری دەکەوێت لە حکوومەت دیاریکردووە و لە ئاییندەیەکی نزیکدا پۆستەکان یەکلایی دەکاتەوە".
مسته‌فا چاوڕه‌ش، جه‌خت له یه‌كڕیزی لایه‌نه‌كان و به‌تایبه‌تیش پارتی و یه‌كێتی ده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ی به‌دیهاتووه له ئه‌نجامی یه‌كڕیزی بووه.