كەشناسی: بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت و بە رێژەی جیا باران لە ناوچەكان دەبارێت و لە ھەندێك ناوچەی شاخاویش بەفر دەبارێت، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 11 و سلێمانی و دھۆك 9 و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 11 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی دووشەممە ئاسمان لەنێوان نیمچەھەور و ھەوری تەواودا دەبێت، لە شارەكان بارانبارین و لەناوچە شاخاوییەكانیش بەفربارین بە رێژەی جیا بەردەوام دەبێت.