بڕیاری كۆتایی لەبارەی لیژنەكانی پەرلەمان دەدرێت
K24 - ھەولێر
پەیامنێری كوردستان24 لە ھەولێر رایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان، لەبارەی دیاركردنی سەرۆك و جێگر و ئەندامانی لیژنە ھەمیشەییەكانی پەرلەمان، كۆببنەوە".
بە گوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێرمان، سبەی 18/3/2019، دوا وادەیە بۆ دیاریکردنی سەرۆکی لیژنەکانی په‌رله‌مانی كوردستان. وه‌ك قۆناخی کۆتایی پێکهێنانی لیژنەکانیش، فۆڕمێك خراوه‌ته به‌رده‌ست فراکسیۆنەکان.
پەیوەست بەو بابەتە، هاوڕی مه‌لا ستار، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كێتی به میدیای حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه: ئەمڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان بۆ ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك و جێگر‌و ئه‌ندامانی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان، ئه‌نجام ده‌درێت و یه‌كێتیش له رێگه‌ی نوێنه‌رییه‌وه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كات.
ئاماژەی بەوەش كردووە، فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ناكات و بایكۆتی دانیشته‌كانی په‌رله‌مان ده‌كات.
ھ،م