هیومان رایتس وۆچ: له‌ زیندانه‌كانی مووسڵ ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌ستگیركراوه‌كان ده‌درێت

ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازار دژ به‌ ده‌ستگیركراوه‌كان به‌كار ده‌هێنرێت

K24 – هه‌ولێر:

رێكخراوی هیومان رایتس ۆچ، رایگه‌یاند، له‌ زیندانه‌كانی مووسڵدا، ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازار دژ به‌ ده‌ستگیركراوه‌كان به‌كار ده‌هێنرێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، راپۆرتی رێكخراوه‌كه‌ له‌ باره‌ی ره‌وشی مافی مرۆڤ له‌ زیندانه‌كانی مووسڵ بڵاوكرایه‌وه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌، ئه‌فسه‌ره‌ عێراقییه‌كان لانیكه‌م تا سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له‌ زیندانه‌كانی مووسڵدا ئه‌شكه‌نجه‌یان دژی ده‌ستگیركراوه‌كان به‌كارهێناوه‌.

جێگری به‌ڕێوبه‌ری به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌ رێكخراوه‌كه‌، رایگه‌یاند، كاتێك حكومه‌تی عێراق گوێ به‌ راپۆرته‌ جێی متمانه‌كان له‌ باره‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌وه‌ نادات، شتێكی سه‌یر نییه‌، به‌رده‌وام بێت له‌ پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ.

رێكخراوه‌كه‌، بۆ مه‌به‌ستی رێگرتن له‌و پێشێلكاریانه‌، په‌یوه‌ندییان به‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ته‌وه‌ كردووه‌. ناوی چوار ئه‌فسه‌ری تۆمه‌تباریان راده‌ستی راوێژكارانی مافی مرۆڤی سه‌رۆك وه‌زیران، عادل عه‌بدولمه‌هدی كردووه‌.

سه‌رچاوه‌: RT

ئ.ر