عه‌بدولمه‌هدی له‌سه‌ر هاتنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریاوه بۆ عێراق هاته ده‌نگ
K24- هه‌ولێر:
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دووپاتیكرده‌وه، حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی به‌و هێزه ئه‌مه‌ریكیانه له عێراق نه‌داوه، كه له سووریا كشاونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك كه له نووسینگه‌ی عه‌بدولمه‌هدی دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مارك ئیسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ده‌ركراوه، سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختی كرده‌وه، بوونی هێزه بیانییه‌كان له ناو خاكی عێراق، پێویستی به مۆڵه‌تێكی فه‌رمی هه‌یه، كه له حكوومه‌تی عێراقه‌وه ده‌ربكرێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه، "ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق رێككاری یاسایی له چوارچێوه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌مباره‌یه‌وه ده‌گرنه به‌ر"، داواشی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد، "به‌رپرسیارێتی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و پرسه جێبه‌جێ بكات".
دوێنێش فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له عێراق دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و هێزه ئه‌مه‌ریكیانه‌ی به‌م دواییانه له سووریا به‌ره‌و عێراق كشاونه‌ته‌وه، بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له عێراق نامێننه‌وه.
فه‌رمانده‌یی ناوبراو له به‌یاننامه‌یه‌كدا جه‌ختیكرده‌وه، "ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌گوازرێنه‌وه ده‌ره‌وه‌ی سنووری عێراق و هیچ ره‌زامه‌ندییه‌ك بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه له‌ناو وڵات نه‌دراوه".
H.B