پێشمه‌رگه‌ داوای چاكسازیی و رێكخستنه‌وه‌ی ھێزه‌كانی له‌ كابینه‌ی نوێ ده‌كات

پاڵپشتی له‌ حكوومه‌ت و سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ ده‌كه‌ن

K24 - هه‌ولێر:

هێزی پێشمەرگە داوای زوو پێکهێنانی حکومەت دەكەن و داواش لە مه‌سرور بارزانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن،  له‌ چوارچێوه‌ی كاره‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌مدا هێزی پێشمەرگە رێکبخرێـتەوە و پاڵپشتی کابینەی نۆیەم و سەرۆکی کابینەکەش دەکەن و داواش دەکەن پرۆسەی چاکسازی لەم کابینەیە فراوانتر بکرێت بە تایبەت لە نێو هێزی پێشمەرگەدا.

لە سەنگەره‌كانی بەرگریی لە خاکی کوردستانه‌وه‌، پێشمه‌رگه‌كان داوا دەکەن کابینەی نۆیه‌مى حکوومەتی هەرێمی کوردستان زوو پێکبهێنرێت.

پێشمەرگە چاوی لە لایەنە سیاسیەکانە یەکگرتووبن و ده‌ڵێن، وەک چۆن پێشمەرگە پاڵپشتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە پێویسته‌ لایەنە سیاسیەکانیش یەکگرتووبن.

 لە بارەی  سەرۆک وەزیرانی داهاتووى هەرێمی کوردستان ئەوان دەڵێن، مەسروربارزانی پاڵپشتمانەو ئيمه‌ش پاڵپشتی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەكه‌ین.

هێزی پێشمەرگەی کوردستان داوا لە  سەرۆکی داهاتووى کابینەی نۆیەم دەکەن هەنگاوەکانی یەکخستن و رێکخستنی هێزی پێشمەرگە زیاتر بکەن و کێشەو پێداوستیەکانی پێشمەرگە چارەسەر بکرێت و مه‌سرور بارزانی هەنگاوەکانی چاکسازیی فراوان بکات.

دواى دەرچوونى فەرمانی هەرێمی بۆ  مەسرو بارزانی و راسپاردنى بۆ پێكهينانى كابينه‌ى نؤيه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ، چاوی هاووڵاتیان و لایەنە سیاسیەکان له‌سه‌ر كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ته‌ تا زوو پێکبهێنرێت. پێشمەرگەكانیش لە سەنگەرەکانەوە خۆیان بە پارێزەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەزانێت و داوای رێکخستنەوەى هێزی پێشمەرگە ده‌كه‌ن.