ڕۆژئاوای كوردستان.. بههۆی سووتانی دهغڵودانی جووتیاران 10 كهس گیانیان له دهست دا
K24- رۆژئاوای كوردستان:
لە ئەنجامی سووتانی دەغڵودانی گوندهكانی سهر به شارۆچكهی تەل كۆچەر، له رۆژئاوای كوردستان، 10 كەس گیانیان لە دەست دا.
پەیامنێری كوردستان24 له رۆژئاوای كوردستان رایگهیاند، لە ئەنجامی ئەو ئاگرهی لە گوندەكانی شارۆچكەی تەل كۆچەری رۆژئاوای كوردستان له دهغڵودانی جووتیاران بهربووه، 10 كەس گیانیان لە دەست داوە، كە حەوتیان سڤیلن و دووانیان ئەندامی ھێزەكانی سەنادیدن و یەكێكیشیان ئەندامی ئاسایشە، گوتیشی: "لەو كاتەوەی ھەوڵی كوژاندنەوەی ئاگریان داوە، گیانیان لە دەست داوە".
ھەروەھا ئەمڕۆ گەنمی جووتیارانی گوندەكانی نێوان شۆرك و تەنووریێی سەر بە شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان سووتاوە و تەنیا لە گوندی ناڤكۆرێی سەر بە قامشلۆ، زیاتر لە سێ ھەزار دۆنم گەنم سووتاوە.
H.B