زهریف: ئەمەریکا یارییەکی ترسناک دەکات
K24 – ههولێر:
جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن رایگەیاند، وڵاتەکەی گفتوگۆ لەگەڵ ئەمەریکا ناکات تاوەکو واشنتن رێز لە بنەماکانی رێککەوتننامەی ئەتۆمی نەگرێت.
راشیگەیاند: "ئەمەریکا کەشتیگەلێکی زۆری جەنگی بۆ ناوچەیەکی بچووک ناردووە ئەمەش بۆخۆی رەنگە رووداوەی لێبکەوێتەوە.
هۆشداریشیدا": "ئەو یارییەی ئێستا ئەمەریکا دەیکات، زۆر زۆر ترسناکە".
ئەم لێدوانەی وەزیری درەوەی ئێران لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپی سەرەکی ئەمەریکا لە تویتێکدا نووسیویەتی، ئەگەر ئێران شەڕی دەوێت، ئەوا ئێران بە فەرمی کۆتایی دێت.
CNN
H.J