باران بەڕێوەیە
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین لە كاتەكانی شەودا ئاستی بارانبارین زیاتر دەبێت.
لە بارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی چوارشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین بە رێژەیەكی زیاتر لە ئەمڕۆ، لە ھەندێك كاتدا ھەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت، پاشان بارانبارین بەشێوەی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت.