ئەمەریکا: هێرشی تورکیا بۆ باکووری سووریا مایەی قبووڵ نییە
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا هۆشداریی ده‌داتە توركیا له ئه‌گه‌ری هێرشكردنه سه‌ر رۆژئاوای كوردستان و دەڵێت، ئەو کارە قبووڵ ناکەن.
شۆن رۆبێرتسن، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا له وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری كوردستان24، له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری هێرشكردنه سه‌ر رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند، هه‌ر هێرشێكی تاكلایه‌نه بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باكوری رۆژهه‌ڵاتی سووریا جێی نیگه‌رانییه به‌تایبه‌تی له‌و ناوچه‌یه هێزی سه‌ربازیی ئه‌مەریكی لێیه و هیچ جۆره هه‌نگاوێكی له‌وجۆره‌ش مایه‌ی قبوڵ نییه.
گوته‌بێژی پێنتاگۆن گووتی، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا كۆبوونه‌ته‌وه و باسی ئه‌و پرسه‌یان له‌گه‌ڵ كردوون و نیگه‌رانییه‌كانی خۆیان پێگه‌یاندوون.
ئاشكراشی کرد، گفتوگۆكردن و رێككه‌وتن تاكه چاره‌سه‌ره بۆ پرسی ئاسایشی سه‌ر سنووری نێوان توركیا و سووریا.
پێشتر چەند جارێک تورکیا هەڕەشەی هێرشکردنە سەر هێزەکانی یەپەگەی لە رۆژئاوای کوردستان کردبوو، تاکو ئێستاش، شاری عەفرین لە لایەن هێزەکانی نزیک لە تورکیاوە داگیرکراوە، بەڵام سەرۆکی ئەمەریکا لە دواین لێدوانی‌دا لەبارەی سووریا رایگەیاند، ئەگەر ئەو نەبوایە، رەجەب تەیب ئەردۆغان هێرشی دەکردە سەر کوردەکان و لەناوی دەبردن.
H.J