حكوومه‌تی هه‌رێم رۆژانی پشووی جه‌ژنی قوربانی دیار كرد

پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی هەرێمی کوردستان بە تایبەت وعێراق وجیهان بەگشتی دەکەین

K24 – هه‌ولێر:

وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌ی پشووی جه‌ژنی قوربانه‌وه‌ ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌:

ئاگاداریه‌ک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز

بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز، پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی هەرێمی کوردستان بە تایبەت وعێراق وجیهان بەگشتی دەکەین.

بەو بۆنەیەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی رادەگەینێت لە رۆژی یەکشەمەوە  رێکكەوتی 11/8/2019 تا رۆژی  پێنجشەمە رێکكەوتی 15/8/2019 لە گشت فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

جوتیار عادل

وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان