دوورخستنەوەی سەرۆک شارەوانییەکانی هەدەپە یه‌كێتی ئه‌وروپا نیگەران ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
یه‌كێتی ئه‌وروپا دانانی قه‌یووم له چه‌ند شارێكی باكووری كوردستان شه‌رمه‌زار ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، دیموكراسی له توركیا نییه
كاتی پیری، ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا و كاروباری توركیا له تویتێكدا، ده‌ستنیشانكردنی قه‌یووم له شاره‌كانی دیاربه‌كر و مێردین و وان شه‌رمه‌زار ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، هێشتا پێنج مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا تێنه‌په‌ڕیووه، توركیا ئه‌و سه‌رۆك شاره‌وانیانه له كاره‌كانیان دوورده‌خاته‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا راشیده‌گه‌یه‌نێت، ئاستی دیموكراسی له توركیا له پله سفر دایه.
لای خۆیانەوە، وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)، ئەمڕۆ 62 په‌رله‌مانتاری ئه‌و حزبه ده‌چنه شاره‌كانی وان و دیاربه‌كر و مێردین.
هه‌ده‌په له كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی خۆیدا بڕیاری دا، ئەمڕۆ شه‌ست و دوو په‌رله‌مانتار سه‌ردانی ئه‌و شارانه بكه‌ن، كه سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانیان لادراون و له شوێنی ئه‌وان قه‌یوم دانراون.
په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په راشیده‌گه‌یه‌نن، ئه‌وان له خه‌بات و تێكۆشانی دیموكراسی به‌رده‌وام ده‌بن و رێگه به به‌رده‌وامبوونی سته‌مكاران ناده‌ن.
دوێنێ دووشەممە 19/08/2019، تورکیا سەرۆکی شارەوانییەکانی دیاربەکر، وان و مێردین‌ی بە تۆمەتی پەیوەندیان بە تیرۆرەوە دوورخستەوە و ژمارەیەک ئەندام هەدەپەشی دەستگیر کرد.
H.J