په‌رله‌مانی كوردستان: مونا قاوه‌چی كاندیدی فراكسیۆنه توركمانییه‌كانه
K24 – هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ندێك كه‌ناڵ باس له‌وه كرابوو، كه مونا قاوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، سه‌ردانی توركیای لێ قه‌ده‌غه كراوه، په‌رله‌مانی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: "ئێمه وه‌ك په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نین: ئه‌و هه‌واڵه له راستییه‌وه دووره".
هه‌روه‌ها ئاشكرای كردووه، هۆكاری قه‌ده‌غه‌كردنی سه‌ردانی توركیا له مونا قاوه‌چی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ناوبراو "ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵاى ریفراندۆم بووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، "قاوه‌چیی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، كاندیدی فراكسیۆنه توركمانییه‌كان بووه و به ده‌نگی 59 په‌رله‌مانتار له دانیشتنی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له رۆژی 2019/2/18، له‌سه‌ر پشكى پێكهاته‌ى توركمان بۆ ئه‌و پۆسته هه‌ڵبژێردراوه".