عێراق.. ئه‌مه‌ریكییه‌كان كه‌وتنه حاڵه‌تی ئاماده‌باشی
K24 - هه‌ولێر:
هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له‌لایه‌ن ئه‌و میلیشیانه‌ی ئێران پاڵپشتیان ده‌كات، هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره و بۆ ئه‌مه‌ش كه‌وتوونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشیی تونده‌وه. به‌ڵام فه‌رمانده‌یه‌كی به‌ریتانی قسه‌ی پێچه‌وانه ده‌كات.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای به‌ریتانی له هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش، كه ئه‌مه‌ریكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و دژی پاشماوه‌كانی داعش هێشتا له شه‌ڕ دان، رایگه‌یاندووه: "هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی میلیشیا شیعه‌كانی عێراق، كه له ئێرانه‌وه نزیكن، زیادی نه‌كردووه".
لیوا كریس گیكا، له ھێزه‌كانی به‌ریتانیا پێچه‌وانه‌ی هۆشدارییه تونده‌كانی ئه‌مه‌ریكا قسه‌ی كردووه كه ده‌ڵێن: "هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران بۆ سه‌ریان زیادی كردووه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاندووه: "ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌یكات، جه‌نگی ده‌روونییه و ئێران وه‌ڵامی هه‌ر جووڵه‌یه‌كی دوژمنكارانه ده‌داته‌وه".
هه‌روه‌ها عه‌لی خامه‌نه‌یی، رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، رۆژی سێشه‌ممه گوتی: "تاران هه‌وڵی به‌رپاكردنی جه‌نگ نادات له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا" هه‌رچه‌نده به هۆی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی و سزادانی ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران، گرژییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵات زیاتر بووه.
له پاش لێدوانی فه‌رمانده به‌ریتانییه‌كه، فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا روونكردنه‌وه‌ی بڵاو كرده‌وه. بێل ئۆربان، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی سوپای ئه‌مه‌ریكا گوتی: "لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی جێگری فه‌رمانده‌ی هاوپه‌یمانان، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شه به‌ڵگه‌دارانه‌یه، كه له ده‌ست ئه‌مه‌ریكیه‌كان دایه و هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له‌باره‌ی جووڵه و هه‌ڕه‌شه‌ی میلیشیا عێراقییه‌كانی نزیك له ئێران، ده‌ستیان كه‌وتووه".
ئۆربان ده‌ڵێت: "هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی كه له سووریاش كار ده‌كات، ئاستی هێزی زیاد كردووه و ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی، ئاماده‌باشیی زیاتر ده‌كرێت تا پارێزگاریی له هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بكرێت".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئه‌ركی هاوپه‌یمانیس نێوده‌وڵه‌تیس دژی چه‌كدارانی داعشه، ئێستا له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیی توند داین، چاودێریی بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ین، ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه ئه‌گه‌ر هه‌یه نزیك بن له‌سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له‌لایه‌ن میلیشیكانی نزیك له ئێرانه‌وه، به چڕی چاودێریی ده‌كرێت".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز