حه‌بیب نورمحه‌مه‌د چۆن به‌سه‌ر "پاڵه‌وانه له خۆباییهكه"دا سه‌ركه‌وت
K24 - هه‌ولێر:
حه‌بیب نورمحه‌مه‌د، كه به رووسی (خه‌بیب نورماگۆمادۆڤ)ـه، له یارییه‌كی مێژوویی‌دا، له كۆنه‌ر مهگریگهر، پاڵه‌وانه ئه‌فسانه‌ییه ئیریلهندییهكهی برده‌وه.
حه‌بیب به بردنه‌وه‌ی له یارییه مێژووییهكهدا، كۆتایی به له خۆباییهكهی مه‌كگریگه‌ر هێنا و 27همین یاری خۆی به بێ دۆڕان ته‌واوكرد.
پوتین و حه‌بیب
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، دیمیتری پیسكۆف، گوته‌بێژی كۆشكی كریملین (سه‌رۆكایه‌تی رووسیا)، له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌واناندا گوتی: "پوتین راسته‌وخۆ سه‌یری یارییه‌كه‌ی نه‌كردووه، به‌ڵام ئاگاداری ورده‌كارییه‌كان بوو و دواتریش سه‌یری كرده‌وه، بێگومان هانده‌ری حه‌بیبه چونكه رووسییه، ئه‌وه‌ش شتێكی ئاساییه".
پیسكۆف دووپاتی له‌وه‌شكرده‌وه، پوتین له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی له حه‌بیب كردووه كه توانیویه‌تی پارێزگاری له ناسناوی پاڵه‌وانێتی "كێشی سووك" بكات، له یاری هونه‌ره جه‌نگییه تێكه‌ڵه‌كان، له خوولی UFC 229.
هاوكات حه‌بیب، دوای یارییه‌كه، شانازی به‌وه‌وه كرد كه پوتین په‌یوه‌ندی پێوه‌كردووه و رایگه‌یاند، جێگه‌ی شانازییه كه باس له‌وه ده‌كرێت وێنه‌م له‌گه‌ڵ پوتین هه‌یه و به ته‌له‌فۆنیش په‌یوه‌ندی پێوه‌كرد.
حه‌بیب كێیه؟
حه‌بیب نورمحه‌مه‌د، له دایكبووی ساڵی 1988ی ناوچه‌ی سومادینسكی رووسیایه و موسڵمانن، له‌لایه‌ن باوكییه‌وه راهێنانی پێكراوه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا ڤیزای به باوكی، كه راهێنه‌ریه‌تی، نه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی بچێته ئه‌و وڵاته و ئاماده‌ی یارییه‌كه بێت، ئه‌گه‌رچی خۆیشی پێشتر یاریزانی زۆرانبازی جۆدۆ بووه و ئێستاش راهێنه‌ره.
حه‌بیب له ته‌مه‌نی 8 ساڵییه‌وه له‌لایه‌ن باوكییه‌وه راهێنانی پێكراوه، تا ئێستاش به‌رده‌وامه، جگه له حه‌بیب برایه‌كی به‌ناوی ئه‌بوبه‌كر و ئامۆزایه‌كیشی به ناوی عومه‌ر، له هه‌مان تیمه‌كه‌ی باوكی‌دا به به‌رده‌وام راهێنان ده‌كه‌ن، تا ئێستاش چه‌ندین خه‌ڵات و ناسناوییان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی رووسیا و جیهاندا به‌ده‌ستهێناوه.
حه‌بیب و ژیانی هاوسه‌ری
له ساڵی 2015 حه‌بیب ژیانی هاوسه‌ری پێكهێناوه، به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌ی كه‌م ده‌كه‌وێته به‌رچاوی كامێرا‌كان و شوێنه گشتییه‌كان، ئێستاش كوڕێكیان هه‌یه. سامانه‌كه‌شی له رێگه‌ی ئه‌و وه‌رزشه‌وه تا ئێستا نزیكه‌ی 2 ملیۆن دۆلاره، له‌گه‌ڵ بردنه‌وه‌ی دوایین یارییش له مه‌كگریگه‌ر، نزیكه‌ی 3 ملیۆن دۆلار وه‌ك خه‌ڵات به تیمه‌كه‌یان درا.
دوایین یاریی
له دوایین یاریدا به‌رامبه‌ر مه‌كگریگه‌ر، حه‌بیب یارییه‌كه‌ی برده‌وه، به‌ر له یارییه‌كه‌ش، مه‌كگریگه‌ر به لهخۆباییهكی زۆره‌وه ده‌ركه‌وت و له گفتوگۆیه‌كدا به‌ر رۆژێك له ئه‌نجامدانی یارییه‌كه، وه‌كو سووكایه‌تی پێكردن "خواردنه‌وه‌ی كهوولی" پێشكه‌ش به حه‌بیب كرد، به‌ڵام حه‌بیب ره‌تیكرده‌وه و رایگه‌یاند، هه‌رگیز ئه‌و خواردنه‌وه كهوولیانه ناخواته‌وه.
له به‌رامبه‌ریشدا مه‌كگریگه‌ر، له قسه‌كانی خۆی به‌رده‌وام بوو و رایگه‌یاند، كه یارییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كۆتایی پێدێنێت و ناسناوه‌كه ده‌باته‌وه.
دواتر حه‌بیب به‌رامبه‌ر به جه‌ماوه‌ر دووپاتی له بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه كرده‌وه و گوتی: "الحمدلله ئه‌وه‌ی هه‌مه خوا پێی‌داوم، هه‌رچه‌نده ئێوه‌ش، وه‌كو هانده‌ری مه‌كگریگه‌ر حه‌ز له‌وه ناكه‌ن، به‌ڵام كوڕه‌كه‌تان تێكده‌شكێنم و سبه‌ش ئه‌وه ده‌بینن".
دوای یاریی ته‌وقه‌كردن نییه
حه‌بیب به‌ر له یارییه‌كه رایگه‌یاندبوو، دوای كۆتاییهاتنی یارییه‌كه، به بردنه‌وه و دۆڕاندن، ته‌وقه‌كردن نییه، ئه‌گه‌رچی ئه‌وه دابێكی باوی ئه‌و جۆره یارییه‌یه به‌ڵام ئه‌و ره‌تیكرده‌وه ئه‌نجامی بدات، هۆكاری ئه‌وه‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ هێرشی پێشوه‌خته‌ی مه‌كگریگه‌ر بۆ سه‌ر پاسه‌كه‌یان له شوێنی مانه‌وه‌یان، دووپاتی له‌وه‌شكرده‌وه، مه‌كگریگه‌ر، جنێوی به ئایین و باوكی و خۆیشی داوه.
له كۆتاییداش له رۆژی 6ی ئۆكتۆبه‌ر یارییه‌كه ئه‌نجامدرا و حه‌بیب كۆتایی به "له خۆباییبوونهكهی" مه‌كگریگه‌ر هێنا.
دواتریش حه‌بیب چووه ده‌ره‌وه‌ی یاریگاكه و له ناو جه‌ماوه‌ر له ئه‌ندامێكی تیمه‌كه‌ی مهكگریگهریدا، ئینجا شه‌ڕ له‌ناو یاریگا و جه‌ماوه‌ر ده‌ستیپێكرد و له كۆنتڕۆڵی پۆلیسیش ده‌رچوو.
له ئه‌نجامیشدا، نه‌توانرا له‌وێ خه‌ڵاتی بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه به حه‌بیب بدرێت و دواتر له رێوڕه‌سمێكدا پێیدرا، سێ كه‌سیش له ئه‌ندامانی تیمه‌كه‌ی به بیانووی نانه‌وه‌ی ئاژاوه ده‌ستگیركران.
هێرشكردنه سه‌ر پاسی تیمه‌كه‌ی حه‌بیب له‌لایه‌ن مه‌كگریگه‌ر و تیمه‌كه‌ی
حه‌بیب سوپاسگوزاری ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت: "كوڕه‌كه‌تان تێكده‌شكێنم"
ساتی كۆتاییهاتنی یارییه‌كه
گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كه بۆ ناو جه‌ماوه‌ر
شه‌ڕی ناو جه‌ماوه‌ر و ئه‌ندامانی تیمه‌كانی حه‌بیب و مه‌كگریگه‌ر
حه‌بیب له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رۆژێك دوای یارییه‌كه گوتی: "داوای لێبوردن ده‌كه‌م له هه‌مووان بۆ ئه‌و ره‌فتارانه‌ی نواندم و له‌سه‌ر قهفهزهكهدا بازمدا و شه‌ڕم كرد".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌و جنێوی به وڵاته‌كه‌م، به ئایینه‌كه‌م و باوكمدا، ئه‌و هاته شوێنه‌كه‌م و هێرشی كرده سه‌ر پاسه‌كه‌مان و خه‌ریك بوو چه‌ند كه‌سێك بكوژێت".
گوتیشی: "ده‌زانم بچمه‌وه باوكم له‌سه‌ر ئه‌و ره‌فتارانه ره‌نگه لێمبدا، به‌ڵام جنێویان به هه‌ندێك شتی مندا كه زۆر گرنگن بۆم".
ئ. م