پشتیوان سادق: رێژه‌ی ده‌رچوون له‌ خولی یه‌كه‌م 46%ـه‌

رێژه‌ی ده‌رچوون له‌ وانه‌كان له‌ به‌شی زانستی به‌م شێوه‌یه‌یه‌

K24 - هه‌ولێر:

پشتیوان سادق، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ر له‌ راگه‌یاندنی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 9 و 12 رایگه‌یاند،  حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كارێكی زۆری كردووه‌ بۆ كه‌رتی په‌روه‌رده‌ به‌ڵام هێشتا زۆر كاریش ماون.

وه‌زیری په‌روده‌ له‌ باره‌ی رێژه‌ی ده‌رچووانی ئه‌مساڵ، له‌ خولی یه‌كه‌م، 48%ـه‌ و روونیشی كرده‌وه‌ پار 28% و پێراریش 25% بووه‌، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كی ئه‌رێنییه‌ بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ده‌رچووان.

له‌سه‌ر ئاستی وانه‌كانیش، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ رایگه‌یاند، رێژه‌ی ده‌رچوون به‌رزه‌ له‌ به‌شی زانستی، كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:

زینده‌زانی 76.5%

كوردی 90.22%

بیركاری 59%

عه‌ره‌بی 90.58%

كیمیا 85%

ئینگلیزی 59%

فیزیا 69%