ئێران "خه‌ڵاتێكی جیهانی" به ناوی "سوله‌یمانی" ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی ئیرنای ئێرانی بڵاویكرده‌وه، ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌وه داوه، خه‌ڵاتێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌و وڵاته، كه تایبه‌ت بێت به قوربانیدان، به‌ناوی "سوله‌یمانی" بكات.
سه‌عید ره‌زا عاملی، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕشی ئیسلامی رایگه‌یاند، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر ناونانی ئه‌و خه‌ڵاته داوه، بۆ ئه‌وه‌ی ساڵانه ئه‌و خه‌ڵاته به‌و كه‌سانه بدرێت، كه قوربانییان داوه.
عاملی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه سوپاسی گه‌لی ئێران ده‌كات بۆ ئه‌و به‌شدارییه‌ی كه له رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاكردنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی سوپای پاسداران‌دا كردیان.
قاسم سوله‌یمانی، به‌ره‌به‌یانی هه‌ینی 3/1/2020، له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كرایه ئامانج و كوژرا.
ئ. م